لە ئەدەنە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران

لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەدەنەدا بە بیانوی بانگەشە بۆ رێکخستن لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڕیاری دەستگیرکردنی ١٧ کەس دراوە.

لەم چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زۆر ناوچەکانی ئەدەنە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و دەستیان بە گەڕان کرد و زۆر کەسیان دەستگیر کرد.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەدەنە گواستراونەتەوە.

ف.ق