لە یەک رۆژدا لە قوبرس ٤ هەزار واژۆ بۆ لابردنی قەغەى سەر پەکەکە کۆکرایەوە

لە شارەکانی لیماسۆل، نیکۆسیا و لارناکای قوبرس ٤ هەزار واژۆ لە چونارچێوەی کەمپەینی لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە.

لە قوبرس هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەردەوامە. ئەنجومەنی گەلی کورد لە قوبرس بەردەوامە لە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا و دوێنێ لە شارەکانی لیماسۆل و نیکۆسیا و لارناکا ستاندی واژۆکۆکردنەوەیان دانا و زیاتر لە ٤ هەزار واژۆیان کۆکردەوە.

کامیل ئاکالن وتەبێژی کۆمسیۆنی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە وتی: "پەکەکە هێزی پاراستنی ئازادییە. تێکۆشانی ئێمە لە دژی ئەو سیستمە، کە لە کەسایەتیی پەکەکەدا گەلێک تیرۆریزە دەکات، لە هەموو کاتێک زیاتر بەردەوام دەبێت. ئیدی گرنگیی ژمارەی واژۆمان بۆ نەماوە، بۆ ئێمە گرنگ تێکۆشانمان و بەردەوامبونێتی و دەبێت تا ئەو کاتەی هەڵمەتەکە بە ئامانجی خۆی دەگات بەردەوام بێت".

ژ.ت