لە ئەڵمانیا گەنجان دژی ئەو قەدەغەکارییەکان چالاکی ئەنجام دەدەن
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان زنجیرەیەک چالاکی و مەراسیم لە ئەڵمانیا رێکدەخەن.
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان زنجیرەیەک چالاکی و مەراسیم لە ئەڵمانیا رێکدەخەن.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان لە ٢٦ی شوبات تاوەکو ٦ی ئادار چالاکی و مەراسیم رێکدەخەن.
ڕێکخستنەکانی گەنجان بۆ رێپێوانی ٢٦ی شوبات لە ئیسن و کۆبوونەوەی گەنجان لە ٢٧ی شوبات لە دۆرتمۆند و کۆنسێرتی گەنجان لە ٦ی ئادار لە ستراسبۆرگ، داوای بەشداریکردنیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە:
"کاتی ئەوە هاتووە بە دەوڵەتانی ئەوروپی نیشان بدرێت، کە پەکەکە ماوەی ٥٠ ساڵە بەرخۆدان دەکات، ئەو لیستە، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ئامادەیان کردووە ناتوانن کۆتایی بەوە بهێنن و دەبێت دەستبەجێ دەست لەو هەڵەیەیان هەڵبگرن.
دەبێت هەموو گەنجێک لە هەر ناوچەیەکدا و لە هەموو ساتێکی هەناسەدانیدا لەم پێناوەدا لە هەوڵ دا بێت. ئەوە تەنها بەو گەنجانە بەدی دێت، کە دەڵێن، 'ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، ئێمە گەنجیش تەواوی دەکەین".
نابێت هیچ هێزێک لە دژی رەوابوونی ئەم دەستکەوت و تێکۆشانە چەواشەکاری بکات، یان بکەوێتە ناو داو و هەڵەوە. لەسەر ئەو بنەمایە وەک بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا (تەجەشە و تێکۆژن) ئێمە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا ڕێپێوان و کۆبوونەوەی گەنجان و... هتد ئەنجام دەدەین، بۆیە داوا لە گەنجان و وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین، کە بەشداری هەموو چالاکیەکان ببن".
ئەو زنجیرە چالاکی و کۆبونەوانە بە رێپێوانی ٢٦ی شوبات لە شاری ئیسن و کۆبوونەوەی گەنجان لە ٢٧ی شوبات لە شاری دۆرتمۆند و کۆنسێرتی گەنجان لە ٦ی ئادار لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت