لە ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لە ٣ سیخوڕی میت دەستێپێکرد

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لێکۆڵینەوە لە دوو سیخوڕی میت و لە ساڵی ٢٠٢٣یشدا لێکۆڵینەوە لە سیخوڕیکی تری میت کراوە.

پەرلەمانتاری پارتی چەپ سەڤیم داگدەلەن چەند ڕۆژ لەمەوبەر پرۆژە پرسیارێکی سەبارەت بە کارە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی بیانی بەتایبەتی دەوڵەتی تورک لە ئەڵمانیا و هاوکاریکردنی دەزگا سیخوڕییەکان لەسەر بنەما یاساکان، پێشکەش بە پەرلەمانی فیدراڵی کرد و وەزیری داد بینیامین ستراسەر وەڵامی پرۆژە پرسیارەکەی دایەوە.

ڕاوێژکار ستراسەر ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ی ئاشکراکرد، کە داواکاری گشتیی فیدراڵ لێکۆڵینەوەیەی لە ١٦ کەس کردووە، کە بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان تۆمەتبارکرابوون و لەوانەش ٢ کەسیان پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە. لە وەڵامدا ئەوەش هاتووە، لە ۳ی نیسانی ۲۰۲۳ەوە لێکۆڵینەوە لە کەسێکی دیکە دەستیپێکردووە، کە لە ۲۰۲۳ دا سیخوڕیی بۆ میت کردووە.

تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا داوای ٣٣ کەسی لە ئەڵمانیا کردووە

ڕاوێژکار ستراسەر ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ و سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕژێمی ئەنقەرە داوای ٨١ کەس کردووە و ئەمساڵیش داوای ٣٣ کەسیان کردووە.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان لە وەڵامەکەدا، دەوڵەتی تورک ساڵی ٢٠٢٢ دا لێکۆڵینەوەنی لە دژی ٤١٦ کەس کردووە و داوای لە ئەڵمانیا کردووە لەو داواکاری و لێکۆڵینەوەیەدا هاوکاریی بکات. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ٥٣ کەس داوای هاوکاری یاسایی لە ئەڵمانیا کردووە.

لە ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانە، کە بەهێزترین تۆڕی سیخوڕی لە جیهاندا هەیە، دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک ناسراو بە میت لە ڕێگەی مزگەوتەکان، کونسوڵخانەکان، بانکەکان و تەنانەت ئاژانسە گەشتیاریەکانەوە کاری سیخوڕی دەکات. هەرچەند لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکەن، بەڵام دواتر لێکۆڵینەوەکان ڕادەگیرین.

بەهۆی بێدەنگی دەوڵەتی ئەڵمانیاوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا میت لە بارەی ٤ کەسەوە لێکۆڵینەوەی کردووە و هەروەها میت لە ساڵی ٢٠٢١دا لێکۆڵینەوەی لەبارەی ٧ کەسەوە دەستیپێکرد. بەڵام چارەنووسی ئەو لێکۆڵینەوانە ئاشکرا نەکراون.

لێکۆڵینەوە لە سیخوڕیکردنی میت سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ دژ بە ١٩ مەلای ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتیی ئیسلامی تورک بۆ کاروباری ئایینی (DITIB) دەستیپێکرد، بەڵام لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی مێرکڵ و ڕژێمی ئەردۆغان ئەو دۆسیە سیخوڕییە داخرا.

سیخوڕی میت محەمەد فاتیح سایان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ دا زانیاریی دەربارەی سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەوروپا کۆدەکردەوە و پلانی تیرۆرکردنی داڕشتبوون، بەڵام سزایەک درا، کە وەک ئەوە بوو خەڵاتی پێبدەن. لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷، دادگای هامبۆرگ ڕایگەیاند، سایان 'ناپرۆفیشناڵ' بووە و بڕیاری داوە 'بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا' لە زیندان ئازاد بکرێت و لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە.

هەروەها لە ئایاری ٢٠١٥ دا سکاڵا لە ژی ٣ کەس کرایەوە، کە شانەی سیخوڕیی تورک بوون، بەڵام دواتر بە کەفالەتی ٧٠ هەزار یۆرۆ ئازاد کران. لەو کەیسەی کە لە خانەیەکی هەواڵگری تورکیا کرایەوە. ڕاوێژکارەکانی ئەردۆغان محەمەد تەها گەرگەرلی ئۆغڵو، ئەحمەد ی. و گۆکسەل گ، زانیارییان دەربارەی کوردەکان و عەلەوییەکان لە ئەڵمانیا کۆدەکردەوە و لە ئەڵمانیا بۆ میت-یان دەنارد. سەرەڕای چەندین بەڵگە، گەرگەرلی ئۆغڵو و گروپەکەی دوای کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەو کاتی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ  تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە بەرلین، ئازادکران.

ژ.ت