لە ئەڵمانیا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
هامبۆرگ
پیلانگڕیێ نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان کە ٢٤ ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدرا، لە هامبۆرگ بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
رێپێوانەکە لە گەڕەکی گانسەمارکەتی هامبۆرگ دەستیپێکرد. کوردستانیانی هامبۆرگ، کئەل، بریمین و ئۆڵدەنبورگ بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
لەتیف سەرحەد هاوسەرۆکی فەد – دەم رایگەیاند، پیلانگێڕێەکە هەرچەند قوڵ بێت، بەرخۆدانیش ئەوەندە قوڵ دەبێت و وتی، "پێویستە شاندێکی سی پی تی سەردانی ئیمڕالی بکات و ئۆجالان ببینێت."
لەسەر ناوی نەجەدەکە هامبۆرگ ئەمینە روحا قسەی کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی تێکشکاندنی پیلانگێڕیەکە کرد.
رێپێوانەکە لەبەردەم باڵەخانی رۆت فلۆریا کۆتایی هات.
ساربروکین
لە شاری ساربروکینی ئەڵمانیاش بە هەمان مەبەست رێپێوان ئەنجامدرا و کوردستانیان لە بەردەم یۆرۆ گەلەری کۆبونەوە.
لە لێدوانەکاندا باسی ئەوەکرا کە پیلانگێڕیەکە لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد لەدژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدراوە.
هانۆڤەر
لە شاری هانۆڤەر بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، بە سەدان کورد و دۆستەکانیان بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.
هەڤاڵ سەباحەت هاوسەرۆکی فەد – دەم لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، " پیلانگێڕێەکە بۆ گرتنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە ملیۆنان کورد خاوەنداری لە ڕێبەریان دەکەن. پیلانگێڕی تێک دەچێت و بەرخۆدان سەردەکەوێت."
ف.ق