لە ئەمریکای لاتین بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجام دەدرێت
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئەمریکای لاتین چالاکییەکان بەردەوام دەبن.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئەمریکای لاتین چالاکییەکان بەردەوام دەبن.
ساڵی ڕابردوو بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستی نێونەتەوەیی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا چالاکییەکان لە ئەمریکای لاتین بەردەوام دەبن.
بە پێشەنگایەتی کۆمیتەکانی پشتیوانی لە تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان لە کیشوەرەکە و گرووپەکانی خەباتی سەر بە ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە چوارچێوەی ڕۆژەکانی چالاکیی عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرانسەر جیهان لە ١ _ ١١ ی تشرینی یەکەم بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چالاکی دەست پێ دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا وتارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێتەوە و پێشانگای وێنە بە ناونیشانی "ڕامان، یاد و چالاکی" ئەنجام دەدرێت. هاوکات سیمینار لەسەر کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەبەسترێت، بەڵگەفیلمەکانی وەک باکوور و سارا دەربارەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان پیشان دەدرێت. چەندین چالاکی وەک تابلۆ لە شەقام و زانکۆکان دەست پێ دەکات. بەبۆنەی ڕۆژەکانی چالاکییەوە، ڤیدیۆیەک لەلایەن ژنانی مادلین ئایندە دەنەخشێنن و کۆمیتەی پشتگیری ژنانی کورد بڵاوکرایەوە.
کارەکان بۆ ڕۆژەکانی چالاکی
ئەو کارانەی لە چوارچێوەی ڕۆژەکانی چالاکیی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێن، بەم جۆرەن:
کۆمیتەی پشتیوانی لە تەڤگەری ژنانی کوردستان ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم لە پلازا دی مایۆ لە بۆینس ئایرێسی ئەرجەنتین چالاکییەکی سەرشەقام ئەنجام دەدات لەپێناو سەرنجڕاکێشان بۆ ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
- لە پایتەختی مەکسیک، لە نێوان ٣-١٠ی تشرینی یەکەم، پێشانگایەکی وێنەیی بە ناوی "ئۆجالان: ڕامان، یاد و چالاکی" بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پشتیوانی لە تەڤگەری ژنانی کوردستان و ماڵی ڕۆشنبیری (ya La Resistencia) بەڕێوەدەچێت.
- هەروەها بەڵگەفیلمەکانی سارا و باکور لە ٣ و ١٠ی تشرینی یەکەم وەک بەشێک لە ڕۆژانی چالاکییەکان نمایش دەکرێن.
_ هەروەها لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمدا لە پایتەختی مەکسیک پێشانگایەکی وێنە و دیدار بە پێشەنگایەتی هەرەوەزیی (Vendaval) ڕێکدەخرێت.
- ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەم لە شاری بۆگۆتای کۆڵۆمبیا، گرووپەکانی خەباتی سەر بە ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کارە خەباتی تابلۆی سەر دیواری شەقامەکان ئەنجام دەدەن و لە چوارچێوەی ڕۆژانی چالاکییەکاندا باس لە وتارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
- ١١ی تشرینی یەکەم لە شاری مێدێلین لە کۆڵۆمبیا بە پێشەنگایەتی ژنان ئایندە دەنەخشێنن، کۆمیتەی پشتیوانی لە تەڤگەری ژنانی کوردستان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی ئەنتیۆکیا دەکێشرێت.
- ٩ ی تشرینی یەکەم لە شاری جوجوی ئەرجەنتین، کۆمیتەی پشتیوانی لە تەڤگەری ژنان لەگەڵ ئەو گرووپە خۆجێیانە کۆدەبێتەوە کە لە پێناو پاراستنی ئاو و خاکی خۆیان خەبات دەکەن و دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئیکۆلۆژییەوە تاوتوێ دەکەن.
- لە ١١ی تشرینی یەکەم لە لا کاسا تۆمادا لە شاری جوجوی ئەرجەنتین چالاکییەک بە تەوەری "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک - چیاپاس و کوردستان" بەڕێوەدەچێت و پێشانگایەکی وێنەیی لەسەر "ڕامان و یاد و چالاکی" بەڕێوەدەچێت.