لە ئەنکارا بەدەیان کارمەندی تەندرووستی دەستگیرکران

پۆلیسی تورک، سەرۆکی گشتی ژووری پزیشکانی ئەنکارا عەلی کاراکۆچ و دەیان کارمەندی تەندرووستی-ی دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەرکارمەندانی تەندرووستی لە نەخۆشخانەی شاری ئەنکارا کە داوای مافەکانیان دەکەن.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەرۆکی گشتیی ژووری پزیشکانی ئەنکارا عەڵی کاراکۆچ، عایشە ئووگوورلو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ، هاوسەرۆکی لقی ئەنکارای سەندیکای خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان و نازان کاراجابەی، ئیبراهیم کارا، یوکسەل دەلجە، مەحموود کۆنووک، عوسمان چۆکامان دەستگیرکران.

دوای ئەم دەستگیرکردنە کارمەندانی تەندرووستی بەشدای چالاکی ئیدانەکردن بوون.

ک-ش