لە ئەنقەرە ٣ گەنج دەستگیرکران

لە ئەنقەرە بە پاساوی نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان بۆ یادی کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ، سێ گەنج دەستگیرکران.

لە گەڕەکەکانی ماڵتەپە، جەبەجی، ئەستا، سەیران باگلاری و یەنی محەلە لە ناوچەی چانکایەی ئەنقەرە بە بۆنەی ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئاشتیخوازانی کورد و چەپ لە بەردەم وێستگەى میترۆی ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کۆمەڵێک دروشم بۆ یادی قوربانیان لە سەر دیوارەکان نووسران.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە پاساوی نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان ٣ گەنجی ئەندامی فیدراسیۆنی ئانارشیستانی شۆڕشگێڕ (DAF) دەستگیرکرد. کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە، ئیسماعیل ئاریکان، زەینەب ئلوگەر و گیونەی ئاکگیون و براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی یەنی محەلە.

دوای ئەوەش گەنجە دەستگیرکراوەکان رەوانەى دادگای ئەنقەرە کراون و لەلایەن داواکاری گشتییەوە وتەیان لێوەرگیراوە.

کۆمەڵکوژیی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لەلایەن دوو چەتەى خۆکوژی داعش و بە هاوکاریی دەزگای سیخوڕی و هەواڵگری تورک (میت) لە بەردەم وێستگەى میترۆی ئەنقەرە لە دژی کۆبوونەوەی ئاشتیخوازان ئەنجامدرا و زیاتر لە ٢٠٠ کەس تیایدا بوونە قوربانی.

ژ.ت