لە ئێران ٤ کورد لەسێدارەدران
لە ئێران رۆژی چوارشەممە لانیکەم ٢٩ کەس لەسێدارەدران، راگەیەندرا کە ٤ کوردیش لەسێدارەدراون. هەروەها سزای زیندان بەسەر ژینگەپارێزێکی کورددا سەپێندرا.
لە ئێران رۆژی چوارشەممە لانیکەم ٢٩ کەس لەسێدارەدران، راگەیەندرا کە ٤ کوردیش لەسێدارەدراون. هەروەها سزای زیندان بەسەر ژینگەپارێزێکی کورددا سەپێندرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێ لە زیندنای کەرەج ٤ زیندانی کورد فرود گەراوەند، محەمەد غوڵامی، ئیسماعیل شەریفی و شەهاب مەلەکی بە تۆمەتی جیاجیا لەسێدارەدراون.
تەنیا لە مانگی رابردوودا دەوڵەتی ئێران ٥٥ کەسی لەسێدارەداوە و بە پێی ئاماری رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لەئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە سزای سێدارەی ٣٤٥ کەس لەو وڵاتە جێبەجێ کراوە.
لە لایەکی دیکەوە راگەیەندرا کە رۆژی چوارشەممە دەوڵەتی ئێران بە تۆمەتی 'پڕۆپاگەندە لە دژی حکومەت' هاوکاری گروپە بەرهەڵستکارەکان' سزای زیندانی بەسەر چالاکوانانی خەڵکی دێوڵان حیکمەت ئەمیریدا سەپاندووە.
هەروەها روونکراوەتەوە، کە حیکمەت ئەمیری کە لە بواری پاراستنی ژینگەدا چالاک بووە لە بەرەنگاربوونەوەی کێشە و ئاریشە کۆمەڵایەتیەکانیشدا چالاکە، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها بە ٣٦ مانگ سزای زیندانی هەڵپەسێردراویش سزادراوە.
ماوەی چەند مانگێکە گوشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی کورد چڕتر کراونەتەوە و بە سەدان چالاکوان و هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە رووبەڕووی گرتن و بانگهێست کردن بوونەوە و سزای زیندان بە سەر دەیان کەسدا سەپێندراوە.