لە ئێران دوو کورد لە سێدارە دران

تۆڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی کوردی لە سێدارە داوە.

تۆڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکرد کە دوێنی شەو، دەوڵەتی ئێران لە شاری مهاباد دوو کوردی لە سێدارە داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە؛ ئەو دوو کوردەی لە سێدارەدراون بریتین لە عەباس دادوەر لە مهاباد و فەخرەدین مەنگوڕ نەژاد لە سنە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو دوو کەسی لە سێدارە دروان چوارساڵ پێش ئێستا دەستگیرکراون.