لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چاپەمەنی ئازاد

لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە، تێیدا بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە چاپەمەنی ئازاد.

چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە

ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە. پەرلەمانتاران و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون.

ئەندامی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی زوبەیدە ئینجە تیشکی خستەسەر فشارەکان و سیاسەتی سانسۆر، گوتی: " ئەمڕۆ وەک ئەوەی گەندەڵی و ساختەکاری و گۆشەگیری نەبێت، بۆ جاری سێیەم قەیوم بۆ شارەوانییەکانمان دادەنێن. دەڵێن سندووقەکان حیسابن، هەمیشە گەل بڕیاریان دەخنە ناو سندووقەکان و دەینێرن بۆ ئەنقەرە. بەڵام بێ شەرم هەمان ساختەکاری دووبارە دەکەنەوە. ئەگەر شتێک ڕاست دەکەن ئەوا ئەم سانسۆرە چییە؟ وڵات بە سانسۆر و فشار و گەمارۆ بەڕێوە ناچێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئۆزگول ساکی ڕایگەیاند دەسەڵات بە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کورد دەیەوێت درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات، بەڵام ناتوانێت، گوتی: "لەم خاکەدا سیاسەتی فاشیستی و کۆڵۆنیاڵیستی نوێ نییە، بەڵام تێکۆشانی گەلانی بندەست و بزووتنەوەی ژنان و تەڤگەری ئازادیی کورد لەوان ڕەسەنترن".

ساکی ئاماژەی بەوە کرد، ٨ خەباتکاری چاپەمەنی بەهۆی کارەکەیانەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، تاوەکو نەهێڵن دەنگی ڕاستی و ئازادی بگەیەننە هەموو لایەک، گوتی: "هەڤاڵەکانمان دەستبەسەر دەکرێن، سانسۆر دەکرێت، بەڵام ئەرکی هەموومانە لە هەموو جێگەیەک ئەم دەنگە بەفراوان ڕێک بخەین. بەم باوەڕ و بەرخۆدانەوە دەڵێین، بژی تێکۆشانی گەلانی بندەست و چینی کرێکار و ئازادی ژنان".