سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن: بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەردەوام دەبێت
سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن (OSTA)ـی ئیسپانیا بە ڕۆژەڤی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆبووەوە و ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن (OSTA)ـی ئیسپانیا بە ڕۆژەڤی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆبووەوە و ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
لە شاری ئاراگۆنی ئیسپانیا، سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن (OSTA) بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بینای سەندیکاکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەست.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی سەندیکاکە کۆبوونەوەکە بوون، تەنها یەک ڕۆژەڤ هەبوو، ئەویش کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بوو.
بەشداربووان پۆستەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان هەڵگرت، سکرتێری گشتی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن (OSTA) پیدرۆ لیبارا بە ناوی سەندیکاکەوە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ڕایگەیاند ملیۆنان کورد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە نوێنەری سیاسی خۆیان قبووڵ دەکەن، ئاماژە بەوە کرا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەک ڕادەستی تورکیا کرا، پشتگیری سەندیکای کرێکارانی ئاراگۆن (OSTA)ـی بۆ کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپاتکردەوە.
"هەلومەرجی ئیمراڵی نامرۆڤانەیە"
لیبارا ڕایگەیاند ئەو هەلومەرجە نامرۆڤانەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە پێشێلکردنی ڕاستەقینەی مافەکانی مرۆڤە، گوتی: " لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بەشداریمان لە کۆنفرانسێک کرد لە ژێر ناوی "ئاشتی بەرەو کوێ" لە پەرلەمانی ئەوروپا، کە تایبەت بوو بە ڕەوشی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا و بە تایبەت ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەشداریمان لە خۆپیشاندانێکی گەورەدا کرد کە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەر و فەیلەسوفی شۆڕشگێڕی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە و بە هەمان هۆکار زیندانی سیاسی زۆر لە زیندانەکانی تورکیا هەن. ئێمە وەک (OSTA) بەشداریمان لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتی بەرامبەر کورد کرد و بەردەوامیش دەبین لە بەشداریکردنمان لە هەڵمەتەکەدا".
کۆبوونەوەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆتایی هات.