لە ئەستەنبوڵ دژی دەستبەسەرکردنەکان ناڕەزایەتی نیشاندرا

ڕێکخراوی شاری ئەدەنەی جەهەپە دژی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ٤٧کەس لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی "گەندەڵی" دژی شارەوانی ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتیان نیشاندا.

ڕێکخراوی پارێزگای پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) لە شاری ئەدەنە لە بەردەم شارەوانی سیهان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان دژی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیەندرا ئانێل تانبورئۆغڵو، سەرۆکی ڕێکخراوی پارێزگای جەهەپە ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و دەستبەسەرەکان لە ماڵی ٤٧ کەس لە ئەندام و سەرۆک شارەوانیەکانی جەهەپە ئەنجامدراوە. تانبورۆئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە بە مانگانە ڕووبەڕووی هێڕشی شایەتحاڵی نهێنی و بانگەشەی بێ بنەماوە بووینەتەوە، وتی: "هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوە ناتوانێت ڕوانگەی جەماوەر سەبارەت بە شارەوانی سۆسیال دیموکرات بگۆڕێت. ئێمە لە بەرامبەر هەوڵی کودەتادا تەسلیم نابین."

هەروەها زیدان کارالار، سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە ڕایگەیاند: "شەپۆلی دووەم، سێیەم، چوارەم و شەپۆلی پێنجەم، ئەمانە هەموو ئۆپەراسیۆنی سیاسی دژی جەهەپەیە، کە لە دەسەڵات نزیک دەبێتەوە. ئێمە لەهەر کاتێکی تر پێویستمان بە یەکێتی و پشتیوانی هیوایە."