لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ هەمووکەسێک باسی ئاشتی دەکرێت
هاوسەرۆکانی شاری ئستەنبوڵی دەم پارتی ئاماژەیان بەوەکرد لە ٣ هەرێم، ٩ کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدرێت و بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک باس دەکەن.
هاوسەرۆکانی شاری ئستەنبوڵی دەم پارتی ئاماژەیان بەوەکرد لە ٣ هەرێم، ٩ کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدرێت و بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک باس دەکەن.
هاوسەرۆکی شاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی عارف چنار ئاماژەی بەوەکرد بۆ ئەوەی گەل، باوەڕییەکان لە تورکیا لە نێو هەلومەرجی یەکسان و ئازاد بژین، دەبێت خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە بکەن کە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. عارف چنار دەڵێت "پڕۆسەیک پێویستە ڕەنجدەر و گەل لە نێوی دابن. دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەرکی هەموومانە".
دەم پارتی لە کۆنگرەی ٢٢ی شوبات لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەبەری نوێی هەڵبژارد. عارف چنار و چنار ئاڵتان بوون بە هاوسەرۆکانی ئستەنبوڵی دەم پارتی. هاوسەرۆکان ئاماژەیان بەوەکرد لە کاتی نوێدا پارتەکە لە ئستەنبوڵ هەندێک فراوانتر دەبێت.
هاوسەرۆکانی شاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی باسی ئەوەیان کرد لە ئەستەنبوڵ لە پڕۆسەی نوێدا چی بکەن.
ئاڵتەن ئاماژەی بەوەکرد لە نێوان ٩ی ئادار و ١٥ی ئاداردا لە کۆبوونەوەی گەل باسی پڕۆسەی نوێ دەکەن و بۆ ئەمەش دەستیان بە کارکردوە و گوتی: "لەبەر ئەمەش لە ٩ شوێنی ئەستەنبوڵ؛ لە سێ هەرێم، کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدرێت. ئەرکمان ئەوەی بە کۆمەڵگەی ڕاگەیەنین، تاوتوێ بکەین و تێگەشتنیان بۆ دروست بکەین و بە بەرپرسیارێتی ڕاپەڕن. لە هەمانکاتدا بانگەواز لە هەمووکەسێک دەکەین بەرپرسیارێتیان هەیە، هەروەها ئامادەبن بە بەرپرسیارێتییەوە ڕاپەڕن. تاوەکو بەم هەوڵدانانە ئیرادەیەکی کۆمەڵگەی دروست دەکەین".
بانگەوازەکە بۆ هەمووکەسێکی ئاشتییخوازە
ئاڵتەن گوتیشی: "ئاشتییەکی بە شکۆ، تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە زۆر گرنگە. دەمانەوێت ببین بە پێشەنگی ئەمە بە داخوازی خۆبەڕێوەبەری بەشەکانی کۆمەڵگەی پشتگری ئاشتی بکەین. ئەگەر بتوانین ئەمە بکەین، ڕەنگە بتوانین ئاشتیی کۆمەڵایەتی بخولقێنین".
لە نەورۆزدا بەیانکردنی ئیرادە
ئاڵتەن ئاماژەی بەوەدا نەورۆز بۆ خاوەندارێتی کردن لە بانگەوازەکە دەبێت بە بەیانکردنی ئیرادە و گوتی: "واتایەکی بەمشێوە بدەین بە نەورۆز. لەسەر بەشداربوون لەم بەیانی ئیرادە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین. نەک تەنها گەلی کورد و دۆستانیان، پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەشداری گۆڕەپانی نەورۆز ببن".
کارەکان بۆ ژنان
هاوسەرۆک عارف چنار ئاماژەی بە تاڵانکردنی ڕەنجی ژنانی لە ئیستەنبوڵ کرد و ئەوەشی دەربڕی پێش ٨ی ئادار کارەکانیان بۆ ژنان زیاد کرد. عارف چنار گوتی: "لە ئیستەنبوڵ دانیشتوویەکی زۆری گەلی کورد، ڕەنجدەر و ژنانی ڕەنجدەر هەیە. دەبینین ڕەنجخۆری ژنان هەیە. پەیوەست بەمەوە ئەرکمان هەیە. هەوڵبدەین خۆمان بگەیەنینە گۆڕەپانێکی بەرفراوانی ژنان. ئەگەر ڕێگەی سیاسەتی دیموکراتیک بکرێتەوە بە تێکۆشانی ژنان دەبێت. ئەمە بەرفراوانتر دەکەین، لە هەموو گۆڕەپانێک نماییندەی یەکسانی بڵاودەکەینەوە و بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین".
نەورۆز لە ئەستەنبوڵ لە ٢٣ی ئادار دەبێت
عارف چنار ئاماژەی بەوەدا نەورۆز لە ٢٣ی ئادار لە ئەستەنبوڵ پیرۆز دەکرێت، بۆ ئەمەش دەست بە کارکردن کراوە و گوتی: "بۆ ژیانی یەکسان و ئازادی باوەڕی و گەلانی تورکیا پێویستە خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە بکەین. بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەرکی هەموومانە".