لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر ژمارەیەک گەنج کە هەڵدەپەڕین و ٤ گەنج دەستگیرکران

لە ئەستەبوڵ پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر ژماریەک گەنجی کورد کە هەڵدەپەڕین و تەقەیان لە ئاسمان کرد و ٤ گەنجیان بە ئەشکەنجە دەستگیر کرد.

لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گەنجانی کورد کە بە گوێگرتن لە موزیکی کورد هەڵدەپەڕین. پۆلیس هێرشی کردە سەر گەنجان، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت.

گەنجان کاردانەوەیان لەبەرامبەر هێرشی پۆلیس تورک پیشاندا کە گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا. دواتر ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و گەنجاندا دروست بوو و پۆلیس تەقەیان لە ئاسمان کرد. دوای تەقەی پۆلیس، گەنجان بڵاوبوونەوە بەڵام ٤ گەنج دەستگیرکران.

ف.ق