لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوە سەر ئاهەنگێک

پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ئاهەنگێک لە ناوچەی ئەسنیورتی ئەستەبنوڵ و ژمارەیەک کەس دەستگیردەکات.

پۆلیسی تورک بە پاساوی وتنەوەی 'گۆرانی و سرودی سیاسی' هەڵیکوتایە سەر ئاهەنەگێک لە گەڕەکی پناری ناوچەی ئەسنیورتی ئەستەبنوڵ و ٨ کەسی دەستگیرکرد کە خاوەن ئاهەنگەکە و ژەنیارانی ئاهەنگەکەیشی تێدایە.

بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ ڕێکخستن" ئەو ٨ کەس بردرانە بنکەی پۆلیسی کراچ، دوابەداوی وەرگرتنی وتە لێیانەوە ٥ کەسیان بەردران و ٣ کەسییان ماونەتەوە.