لە ئەستەنبوڵ تیرۆری دەوڵەت لەدژی هەدەپە: ١٢ کەس دەستگیرکران

لە ئەستەنبوڵ لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٢ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵدا، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوەندی ئەستەنبوڵ و دەوروبەری.

کە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، عەلی گۆرەگەن، حەکیم گۆرەگەن، محەمەد ڤارسلی، ئیسماعیل گولەن، عەبدوڵلا تەیمور، ئەڤرەن دەمیر، جەودەت یەشیلکایا، مستەفا کاراڤار، مەتین گۆکسو، ئایدن کورەکچی، قەهرەمان ئوزگون ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، باکان دومان بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە لە شاری قەرس دەستگیرکراوە و بڕیارە بگوازرێتەوە بۆ ئەستەنبوڵ.

ف.ق