بە دیمەن

لە ئەسینا چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا

کوردستانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" کۆبوونەوە، دووپاتیان کردەوە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و دژی سەپاندنی سازش، بەردەوام دەبن لە چالاکی.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و دژی داگیرکاری، لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە هەڵگیرا و پانکارتی شەرمەزارکردنی داگیرکاری و گۆشەگیری بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا هێرشە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکران.

پاشان ڕاگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی و یۆنانی خوێنرانەوە، جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم و چەپڵە و هەلهەلە بۆ ماوەیەک چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. بڵاوکراوەیان لەسەر گۆشەگیری و هێرشی داگیرکاری دابەشکرد.

چالاکییەکە بە درووشـمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" کۆتایی هات.