لە ئێڤری فەڕەنسا یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە شاری ئێڤری فەڕەنسا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم مەراسیمێک ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە شاری ئێڤری فەڕەنسا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم مەراسیمێکیان ئەنجامدا و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمیان بەبیرهێنایەوە. ژمارەیەکی زۆر وڵاتپارێز بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد و یادی بێریتان، شوکرو سەرحەد، بێریتان رانیە و ئەو گەریلایانەی کە لەم دواییانەدا لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا نوپەل مونزور و تارکان سەرحەد برازای شەهید شوکرو سەرحەد قسەیان کرد.

دوای قسەکردن سینەڤزیۆنێک پیشاندرا.

ف.ق