لە ئێڤری ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" ئەنجامدرا
لە ئێڤری ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" ئەنجامدرا و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدان درا.
لە ئێڤری ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" ئەنجامدرا و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدان درا.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئێڤری، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان"، تا گۆڕەپانی مولەن ڕێپێوان ئەنجامدرا.
زۆرکەس بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد و چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "لە چیا مەگەڕێ، ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە" بەرزکرانەوە.
پاش ڕێپێوانەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکاندا ئاماژە بەوە کرا، ئازادی گەلی کورد بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکدێت و گوترا: "دەبێت بێ وڵاتێکی ئازاد و ناسنامەیەکی ئازاد، ژیانمان لێ حەرام بێت".
هەروەها بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان.