لە ئولم دژی هێرشەکانی قڕکردن گردبوونەوە ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئولم گردبوونەوە، هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئولم گردبوونەوە، هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری ئولم لە ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.
چالاکییەکە کە لەلایەن یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانەوە سازکرابوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.
لە قسەکاندا، هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەخمور و شەنگال شەرمەزار کرا. ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک ناتوانێت سەرکەوتن بەسەر شەڕڤانانی ئازادی کوردستان بەدەست بهێنێت و ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت.
گردبوونەوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.