لە یونان یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە
لە لاڤریۆی یونان یادی شەهیدانی مانگی گولان کرایەوە، سڵاو کرا لە بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان.
لە لاڤریۆی یونان یادی شەهیدانی مانگی گولان کرایەوە، سڵاو کرا لە بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان.
بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاندی کوردستان و تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ لە لاڤریۆی یونان یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە.
چالاکییەکە بە خوڵەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد ، سینەفیزیۆنێک نمایش کرا، دواتر سروود و هەڵبەست خوێندرایەوە.
لە قسەکاندا دەستنیشانکرا کە خاوەنداریەتی لە خوێنی شەهیدان دەبێت بکرێت و تێکۆشان بەهێزتر ببێت.
لە چالاکییەکەدا سڵاونێردرا بۆ بەرخۆدانی گەریلا و گیراوانی سیاسی و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا.
ک-ش