لە ئینسبروک هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە ئینسبروک هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە ئینسبروک هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە شاری ئینسبروکی نەمسا، هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا و حەلەب بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. گەلێک کوردستانی بەشداری چالاکییەکەی پێش پەیکەری ئاناساول لە شەقامی ماریا-تێرێزا بوون.
چالاکییەکە بە ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدان دەستی پێکرد.
لە چالاکییەکەدا قسە کرا. قسەکەران سەرنجیان خستەسەر هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی مەدەنییەکان و گوتیان: "تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدرێت".
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە سەبارەت بە هێرشی داگیرکاری بە زمانی ئەڵمانی بڵاو کرایەوە.
چالاکییەکە بە دروشمی کوردی و ئەڵمانی بە کۆتا هات.