لە ئیستەنبول پۆلیس هەڵیکوتایە سەر عەمباری کۆکردنەوەى کاغەز و ٢٠٠ کەسی دەستگیرکرد

پۆلیسی تورک لە ئاتاشەهیری ئیستەنببول هەڵیکوتایە سەر شوێنی کار و عەمباری ئەو کەسانە، کە کاغەز کۆدەکەنەوە و ٢٠٠ کەسی دەستگیرکرد.

 تیمەکانی پۆلیس لە ئیستەنبول هەڵیانکوتایە سەر ٤٩ ناونیشان و لەو هەڵکوتانەیاندا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد، کە کاغەز کۆدەکەنەوە.

بەلانیکەمەوە لەو هەڵبژاردنەدا ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

کەسە دەستگیرکراوەکان براوان ۆ ناوەندی دیپۆرتکردنەوە و گەڕانەوەى فەرمانگەى کۆچ لە ئیستەنبول و دەوترێت لەوێ ئەو کەسانە دەیپۆرت دەکرێن بۆ دەرەوەی تورکیا.

ژ.ت