لە ژمارەیەک شاری ئەڵمانیا یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە

لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئەڵمانیا کوردستانیان یادی شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموزیان کردەوە.

ساربورکین

کە شاری ساربورکین نەجەدەکە چالاکیەکی بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئەنجامدا و یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموز کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا یادی شەهیدان محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، ئاکف یڵماز و عەلی چیچەک کرایەوە.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ووپەرتاڵ

لە شاری ووپەرتاڵی ئەڵمانیاش یادی شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا سینەڤزیۆنێک پیشاندرا و باشی گرنگی بەرخۆدانی رۆژووئ مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز کرا.

نورنبرگ

مەراسیمەکە لە نورنبرگ بە رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش و ئازادی دەستیپێکرد.

حیکمەت گەنجدەر هاوسەرۆکی ماڵی گەلی میدیا، یادی شەهیدانی ١٤ی تەمموزی کردەوە و وتی، "ئەمڕۆ گەریلا شەرەفی گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەپارێزێت. لە بەرانبەر فاشیزم تێکۆشانی ئازادی ئەرکی هەموو کوردێکە."

دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز پیشاندرا.

دارمستەید

لە شاری دارمستەیدی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز کرایەوە.

ئیحسان گەدیک کە لە زیندانی ئامەد ئەشکەنجەی بینیبوو وتی، "لە هەموو زیندانەکانی جیهان کوشتن و ئەشکەنجە هەیە، بەڵام لە هیچ جێگایەک بە ئەندازەی زیندانی ئامەد نەبووە. لەبەرانبەر زوڵمی سەر گەلی کورد بەرخۆدانی گەورەی خەیریەکان بۆ کورد هوشیاریەکی گەورە و رۆحی پەکەکە بوو.

لەبارەی شەهیدان سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا.

ف.ق