لە زوریخ بڕیارەکەی ئەمریکا لە سەرپێشەنگانی کورد ئیدانەکرا
بڕیارەکەی ئەمریکا لە سەرکادیرەکانی پەکەکە جەمیک بایک، مووراد قەرەیلان و دووران کاڵکان کە ساڵی ٢٠١٨ دەرکرابوو و دواتر لە ٢٠ی نیسانی دووبارە کرایەوە لە زوریخ-ی سویسرا بە چالاکییەک ئیدانەکرا.
بڕیارەکەی ئەمریکا لە سەرکادیرەکانی پەکەکە جەمیک بایک، مووراد قەرەیلان و دووران کاڵکان کە ساڵی ٢٠١٨ دەرکرابوو و دواتر لە ٢٠ی نیسانی دووبارە کرایەوە لە زوریخ-ی سویسرا بە چالاکییەک ئیدانەکرا.
چالاکییەکە لە بەردەم پارلمانی کانتۆنی زوریخ ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی سێ پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەرزکرایەوە و پانکاردی بەنووسینی " نوێنەرانی گەلی کورد تیرۆریست نین" بەرزکرایەوە.
عەلی شمشەک هاوبەڕیوەبەری کۆمەڵگەی کوردی سویسرا لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی: " دەبێت ئەمریکا ئەو بڕیارە چەوت و دوور لە راستییەی دژبە سێ تێکۆشەری کورد هەڵبوەشێنێتەوە . ئەوان نوێنەری گەلی کوردستانن.
ئەو بڕیارە وەک هێرشی دەولەتی تورک بە پشتگیری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی بۆسەر چوارپارچەی کوردستان دەبینرێت."
شێمشەک دەستنیشانیکرد کە هەتاکوو ئەو بڕیارە هەڵنەوەشێتەوە ئێمە درێژە بە چالاکی دەدەین.
ک-ش