لایەنگرانی ئەردۆغان لە ئەنتاکیا هێرشیان کردە سەر چاودێرانی هەڵبژاردن و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردن

چاودێرانی هەڵبژاردن کاتێک نارەزایەتییان لە بەرامبەر پیێشێلکاریەکان لە بنکەی دەنگدان لە خوێندنگەی سەرەتایی موختار عەبدولڕەحمان چەتینەر دەمیرکۆپرو لە ئەنتاکیا نیشان دا، لایەنگرانی ئەردۆغان هێرشیان کردنە سەر و هەڕەشەی کوشتینان لێکردن.

یەکێک لە چاودێرەکانی ئەو پێشێلکاری و ساختەکارییەی ئاکەپە و ئەردۆغان، لە تویتەرەکەی خۆیدا لەبارەی پیشێلکاریی نێو بنکەی دەنگدان لە خوێندنگەی سەرەتایی موختار عەبدولڕەحمان چەتینەر دەمیرکۆپرو لە ئەنتاکیا بڵاوی کردووەتەوە، "لەقەیان لە سەری خزمێکی من داوە و لە براکەی منیشیان داوە. دوو سندوق لە خوێندنگەکەدا هەیە. لە هەر دووکیشیاندا ساختەکاری کراوە. لایەنگرانی ئەردۆغان پێکەوە چونە ناو کابینەی دەنگدان و بەبێ نیشاندانی ناسنامە دەنگیان دا...".

ئەو چاودێرەی پێشێکاری  ساختەکاریی گروپەکەی ئەردۆغان ئەوەشی وتوە، "هەڕەشەی 'تەرمەکانتان لێرە دەچێتە دەرەوە' لە ئیمە کرد و سوکایەتیان پێکردین. فەرماندەی جەندرمە ئەوەی لە ئێم پرسی، ئێوە لەسەر سندوقەکان دەمێننەوە، وەک ئەوە بڵێ، ئێوە دەوێرن بمێننەوە، لە ئێمە کرد، بەڵام هیچ کارێکی بۆ ڕێگریکردن لەو ساختەکاری و پێشێلکارییە نەکرد".

ژ.ت