لەبەردەم باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە لەندەن چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو
لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێکخستنی چالاکییەک دەستگیرکردنی ٥٥ چالاکوان لەبەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە شار دێنهاگ (لاها)ی هۆڵەندا ئیدانەکرا.
لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە رێکخستنی چالاکییەک دەستگیرکردنی ٥٥ چالاکوان لەبەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە شار دێنهاگ (لاها)ی هۆڵەندا ئیدانەکرا.
کۆمەڵێک لە گەنجی کورد لە بەردەم بینای باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە لەندەن کۆبوونەوە و دەستگیرکردنی ٥٥ چالاکوانی کوردیان ئیدانە کرد. گەنجانی کورد لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا چالاکییەکیان ئەنجامدابوو، بەڵام هێزێکی ئەمنیی هۆڵەندی هەڵیکوتایە سەریان و ٥٥ گەنجیانی دەستگیرکرد.
بۆ پشتیوانیکردن لەو گەنجانە و ئیدانەکردنی ئەو رەفتارەی دەوڵەتی هۆڵەندا، چالاکییەک لە بەردەم باڵیۆزخانەى هۆڵەندا لە شاری لەندەن بە پێشەنگایەتیی تێکۆژن (ژنانیگەنجی تێکۆشەر) و تەجەشە (بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ) رێکخرا. لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بمرێ فاشیزم"، "بژی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی" و "ئەردۆغانی بکوژ" دەوترانەوە.
چالاکوانان داوایان لە هۆڵەندا کرد، کە دەستبەجێ چالاکوانە کوردە زیندانیکراوەکان ئازاد بکات و ڕایانگەیاند، هۆڵەندا بەو کارەی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکات، کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
چالاکییەکە بە چەپڵە لێدان و دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت