لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە هێلسنکی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو

دۆستانی گەلی کورد لە شاری هێلسنکی فیشەکی ڕەنگاوڕەنگیان بەسەر باڵیۆزخانەی تورکیا تەقاندەوە و هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر کوردستان شەرمەزار کرد.

لە شاری هێلسنکی، پایتەختی فینلاند، کۆمەڵێک چالاکوانی دۆستی کوردان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورک بۆئەوەی سەرنج بۆ هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کوردستان ڕابکێشن چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانان تۆپی بۆیاخ و فیشەکی ڕەنگاوڕەنگیان بە سەر باڵیۆزخانەی تورکدا تەقاند و دروشمی "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن"یان بەرزکردەوە.