شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە لیماسۆل یادکرانەوە

بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە دژی خیانەتی پەدەکە شەڕی کرد، بۆ ئەوەی تەسلیمی خیانەت نەبێ لە زنارێکەوە خۆی فڕێدایە خوارێ و شەهید بوو، هەروەها شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری لیماسۆل یادکردانەوە.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە مەراسیمێک یادکرانەوە. یادەکە بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی سەر بە مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس لە ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس بەڕێوەچوو. لە یادەکەدا بۆ گیانی شەهیدان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو.

لە گۆڕەپانی یادەکەدا وێنەی شەهیدان دانرا و مۆم داگیرسێنرا. هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس، گوڵستان ئاکشاهین، هەروەها لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، ئیسماعیل ئیکەر قسەیان کرد. پاشان سینڤیزیۆنێک پیشاندرا.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.