بە دیمەن

لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان گۆشەگیری ڕەها شەرمەزارکرا

کوردستانیان کە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ چالاکی ئەنجام دەدەن، گوتیان: "هەتا رێبەرمان ئازاد نەبێت، دەست لە تێکۆشانمان هەڵناگرین".

ئەو چالاکییەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە"، هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی نەیشن کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا لە کەسێتی گەریلاکانی هەپەگە ڕۆژهات زیلان (ئۆکان شاهین) و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) کە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک چالاکی فیداییان ئەنجامدا، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە فەیسەڵ کوشکانادی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا، دووپاتکرایەوە، دەخوازرێت درێژە بە سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاوکردن و قڕکردن و داگیرکاری بدەن کە سەدەیەکە دژی گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە.

فەیسەڵ ڕایگەیاند سیستەمی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە نزیکەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە، لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتانی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت، گوتی: "دەیانەوێت بە گۆشەگیری ڕەها، ڕێبەرێتیمان لە گەل داببڕن. ئێمەی کوردستانیان و دۆستەکانمان، دژی ئەم سیاسەتانە لە گۆڕەپانەکان دەبین، هەتا ڕێبەرێتیمان ئازاد نەبێت، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین".