لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا خێوەت دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم بینای مەجلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێوەت دانرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم بینای مەجلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ خێوەت دانرا.
بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، دیسان بوو بە سەکۆیەکی گرنگ بۆ تیشک خستنە سەر پرسی کورد لە جیهان و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لەبەردەم بینای مەجلیسی فیدراڵ بەڕێوەچوو، بە چالاکی دانانی خێوەت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد.
پەرلەمانتار و پارێزەر و نوسەر و ڕۆژنامەوان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسێتییە بەناوبانگەکان، بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا کە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ-بەرلین (مەجلیسی کوردستانی ئازاد)ـەوە ڕێکخرا، زانیاری بە میوانەکان درا. هەروەها پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان پیشانی بەشداربووان درا.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە لەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و سیستەمی ئەشکەنجە و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دابەشکران. چالاکییەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.