لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا چالاکییەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا
لەسەر بانگەوازی ناڤ-بەرلین و ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە چالاکیەک شەرمەزارکران.
لەسەر بانگەوازی ناڤ-بەرلین و ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە چالاکیەک شەرمەزارکران.
بەر لە چالاکیەکە شاندێکی ناڤ-بەرلین دۆسیەیەکی رادەستی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد کە کۆمەڵێک داواکاری لە خۆگرتبوو.
دواتر چالاکییەکە ئەنجامدرا و لە وتارەکاندا ئەوە بەبیرهێنرایەوە کە دەوڵەتی تورک لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەدواوە لە باشوری کوردستان ئۆپراسیۆنێکی نوێی سەربازی ئەنجام دەدات.
ئاماژە بەوەشکرا کە ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی درێژخایەن لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکان کوردستان داگیربکات.
لە وتارەکاندا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییی کرا کە لەبەرامبەر ئەو هێرشکارییە بوەستێتەوە، رێکار بگرێتەبەر و لە دژی هێرشکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بکەوێتەخۆ و هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.
لەسەرناوی یانگ ستراگڵیش وتار پێشکەش کرا و تیایدا راگەیەندرا کە دەوڵەتانی وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا پشتیوانی لە سیاسەتە داگیرکەرییەکانی تورکیا دەکەن و ئەوەش خرایەڕوو کە هێرشەکان ناتوانن بەرخودانی ئەوان بشکێنێت.
لە کاتی چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر بڵاوکراوە لەسەر بابەتەکە دابەشکرا. چالاکیەکە بە وتنەوە چەند دروشمێک کۆتایی هات.