لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا

لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ، چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پێداگری خزمی زیندانیان دژی گۆشەگیری دەستنیشانکرا. پەیامی "هەتا هەڵگرتنی گۆشەگیری، تێکۆشان بەردەوام دەبێت".

بە پێشەنگایەتی خزمی زیندانیان و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا. کۆمەڵەی ماف و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانی و حکومدارانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر) و دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

جەماوەر بە چەپڵە و هەلهەلە بەرەو بەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ ڕێپێوانیان کرد و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.

یەک لە دایکی زیندانیان، فینجە ئاکمان ڕایگەیاند پێویستە هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر ئەو شتانەی لە زیندانەکان ڕوودەدەن.

پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا و بەشداربوون چەپڵەیان لێدا. هاوسەرۆکی (مە توای-دەر) دیلەک سۆنمەز دەمیر لە چالاکییەکە ڕایگەیاند هەتا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، تێکۆشان و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.