له‌ بروكسێل سه‌باره‌ت به‌ تیمی هه‌وڵی تیرۆر كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كرێت

له‌ بروكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا رۆژی یه‌كی ئادار سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ زوبه‌یر ئایدار، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كرێت.

كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ یه‌كی ئادار له‌ كاتژمێر ١١:٠٠ له‌ یانه‌ی رۆژنامه‌وانی بروكسێل ساز ده‌كرێت. كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش ببینرێت.

له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا له‌ باره‌ی تیمی هه‌وڵی تیرۆردا پارێزه‌ری ئایدار و كارتاڵ ژان فێرمون زانیاری له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

پارێزه‌رانی بنه‌ماڵی ٣ ژنی شۆڕشگێڕی كورد كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣دا له‌ پاریس تیرۆركران ئانتۆنی كۆمتێ، رۆژنامه‌وان هایكۆ باگدات و ئه‌رك ئاجرار كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین و زوبه‌یر ئایدار و ره‌مزی كارتاڵ كه‌ به‌ره‌وڕووی هه‌وڵی تیرۆر بوونه‌توه‌، وه‌ك وتاربێژ له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.

دانیشتنی دۆسیه‌ی ٤ سیخوڕی تورك له‌ ١١ ئاداردا له‌ ٢٣ هه‌مین دادگای سزای قورسی له‌ سه‌ر بنه‌مای دۆسیه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات. دانیشتنی یه‌كه‌م له‌ ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا ئه‌نجامدرابوو.

له‌ ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ٢٠١٧ له‌ دژی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی كارتاڵ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ زوبه‌یر ئایدار ئه‌نجامدرابوو، بڕیاردرا كه‌ له‌ ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا دۆزێك بكرێته‌وه‌.

له‌ دۆسیه‌كه‌دا ئاشكرابوو كه‌ له‌ ئه‌وروپا تۆڕێكی به‌ربڵاوی تیرۆر و سیخوڕی هه‌یه‌، له‌ كۆمه‌ڵكوژی پاریسدا رۆڵی زۆر كه‌س له‌وانه‌ باڵیۆزی پێشووی توركیا له‌ پاریس ئیسماعیل حه‌قی موسا هه‌یه‌.  له‌ دۆسیه‌كه‌دا تێبینی جددی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌وڵی تیرۆر له‌ بروكسێل به‌شداربوون له‌ لایه‌ن ئیسماعیل حه‌قی موساوه‌ ئاراسته‌ كراون.

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی تیمی تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ و ته‌نانه‌ت كۆشكی سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ستنیشان كران. چاودێری ته‌كنه‌لۆژیا، په‌یوه‌ندی، وێنه‌ و دانپێدانان ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی پاریسه‌وه‌ تا هه‌وڵی تیرۆر له‌ بروكسێل، به‌ فه‌رمانی ئه‌نقه‌ره‌ تۆڕێكی به‌ربڵاوی كوشتن له‌ ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی تۆڕی تیرۆر له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ری سه‌عاده‌ت عه‌دنان تانریوه‌ردی، یه‌كێك له‌ راوێژكارانی ئه‌ردۆغان له‌ پاریس و ئه‌نقه‌ره‌ و به‌رپرسی راوێژكاره‌كانی و ئه‌ندانی لیژنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیداریان كردووه‌. ئه‌و وێنانه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ د. سه‌عید سه‌رتچه‌لیك كێشراون له‌به‌رده‌ستدان.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌ ناوه‌ندی تیمی بكوژ له‌ فه‌ره‌نسا بووه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فه‌ره‌نسا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ زانیاری ورد راده‌ستی دادوه‌ری به‌لجیكا بكات.

له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی له‌ بروكسێلدا راپۆرتی به‌رفراوان له‌سه‌ر تیرۆر و هه‌وڵی تیرۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ئه‌وروپا پێشكه‌ش به‌ به‌شداران و ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ ده‌كرێت.

هـ . ب