له بیلفێلد چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە مەخمور بەڕێوەچوو

لە بیلیفێڵد گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەڕێوەچوو، کە سوپای عێراق هەڕەشەی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی دەکات.

ئێوارەی دوێنێ لەسەر بانگهێشتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستان لە شاری بیلیفێلدی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هەوڵەکانی سوپای عیراق بۆ گەمارۆدانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا داوا لە سوپای عێراق کرا، کە دەستبەجێ لە کەمپی مەخمور بکشێتەوە.

سەرزاد شەنگالی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و وتی، "هەڵوێستی حکومەتی عێراق قبوڵ ناکرێت. پێویستە لە کامپەکە بکشێتەوە و دەست لە خەڵکی مەخمور هەڵگرێت. هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە کامپەکە جێبەجێ بکات، چونکا کامپەکە لە ژێر بەرپرسیاریەتیی خودی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە".

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت