له كۆنیا ٢ بنه‌ماڵه بوو به شه‌ڕیان: ٢ كه‌س كوژران
له كۆنیا دوو بنه‌ماڵه بوو به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س ژیانان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سیش برینداربوون.
له كۆنیا دوو بنه‌ماڵه بوو به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س ژیانان له‌ده‌ستدا و ٣ كه‌سیش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌كی ساراچۆغڵوی ناوچه‌ی كاراتای كۆنیا دوو بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی قه‌رس و خارپێت سه‌رله‌به‌یانی بوو به شه‌ڕیان. به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ده‌مه‌قاڵێ، له بنه‌ماڵه‌ی خارپێتی نوره‌دین ئاڵتونكایا به چه‌كی هێرشی كردوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی قه‌رس. له ئه‌نجامدا له بنه‌ماڵه‌ی خه‌ڵكی قه‌رس ئایهان و مایزه ئه‌رده‌میر ژیانیان له‌ده‌ستدا. ناهید ئه‌رده‌میر له قۆلیه‌وه، فیرده‌وس ئهرهمیر له سه‌ریه‌وه به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها شۆفێری بارههڵگرێكیش به ناوی مه‌حمود باغی له قاچیه‌وه برینداربوو.
برینداران گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆنیا و له‌وێ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. راگه‌ینرا هێرشبه‌ره‌كه كه ده‌وترێت مه‌لایه به برینداری گیراوه.
پارێزه‌ر عه‌بدولره‌حمان كارابولوت كه چووه شوێنی رووداوه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌كه به هۆی مشت‌ومڕ بووه‌ته شه‌ڕیان و هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا روودا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه گه‌مارۆ درا.
هـ . ب