له ماریگنان چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە مەخمور بەڕێوەچوو

لە شاری ماریگنانی فەرەنسا گەمارۆدانی مەخمور شەرمەزارکرا.

ئێوارەی دوێنێ لە شاری ماریگنانی باشوری فەڕەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا و هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور ئیدانە کرا.

کوردستانیان لە ناوچەی ماریگنان کۆبوونەوە و بە وتنی، "مەخمور تەنها نییە" داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی بەرامبەر بە کامپی مەخمور، کە لە ژێر بەرپرسیارێتیی خۆیدایەتی، جێبەجێ بکات.

هەروەها داوا لە سوپای عێراق کرا، کە دەستبەجێ لە کەمپەکە بکشێتەوە.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی مەخمور" وترایەوە.

ژ.ت