له‌ شتوتگارت له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كان چالاكی خێمه‌ هه‌ڵدان ئه‌نجامدرا

له‌ شتوتگارت له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكی هه‌ڵدانی خێمه‌ ئه‌نجامدرا.

له‌ شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستی قڕكه‌ر له‌سه‌ر كوردستان، به‌ چالاكی خێمه‌ هه‌ڵدان كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تێكۆشانی یه‌كگرتووه‌وه‌ رێكخرابوو، شه‌رمه‌زار كرا.

له‌چالاكییه‌كه‌دا له‌ دژی داگیركاری بڵاوكراوه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ و وتار پێشكه‌ش كران.

له‌ وتاره‌كانی چالاكیه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ كوردستان سیاسه‌تی قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌وڵه‌ته‌ ئیمپرالیستیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له‌وه‌ ده‌كه‌ن. له‌ لێدوانه‌كاندا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو كه‌ حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا كه‌ له‌ دژی هێرشه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌یان نیشان دا، به‌ڵام چاویان به‌سه‌ر تاوانه‌كانی شه‌ڕی توركیا له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی نوقاند.

له‌ قسه‌كاندا هێڵی خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ش باسی لێوه‌كرا و به‌ دروشمه‌كانی "له‌ دژی فاشیزم شان به‌ شان ده‌وه‌ستین"، "بمرێ خیانه‌ت"، "توركیه‌ گۆڕی خۆت له‌ كوردستان ون بكه‌" و "بژی یه‌كگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی" وترانه‌وه‌.

له‌چالاكیه‌كه‌دا ئالاكانی په‌كه‌كه‌، مه‌له‌كه‌په‌، ئالنته‌ری، ئاده‌هه‌كه‌، ئاتیك، ئاڤه‌گ –كۆن و ئاگیف به‌رزكرانه‌وه‌.

هـ . ب