له ئیسكه‌نده‌رون به‌ر له دانیشتنی دادگا ٤ زیندانی ئه‌شكه‌نجه دران
راگه‌یه‌نرا كه ٤ زیندانی بۆ دادگایی براونه‌ته زیندانی جۆری تی ئیسكه‌نده‌رون، ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
راگه‌یه‌نرا كه ٤ زیندانی بۆ دادگایی براونه‌ته زیندانی جۆری تی ئیسكه‌نده‌رون، ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
له گرتووخانه‌ی جۆری تی ئیسكه‌نده‌رون له ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ پاسه‌وانه‌كان به پاساوی ئه‌وه‌ی زیندانیان ئه‌و كامێرایانهیان شكاندووه كه له هۆڵه‌كان دانراون، ئه‌شكه‌نجه‌یان كردبوون و له‌و باره‌وه دۆسیهكرابووهوه.
زیندانیان كه به تۆمه‌تی "زیانگه‌یاندن به موڵك و سامانی گشتیی" و "یاخیبوونی زیندانیان و سزادراوان" تۆمه‌تبار كراون ناوه‌كانیان ئه‌مه‌یه: عه‌بدولعه‌زیز ئیبراهیم، عه‌بدولقادر ئاتیجی، عه‌بدولقادر سه‌رت، جاهید بایباریز، ئه‌مڕوڵا ئبای، فه‌رهاد ده‌میرباش، هابیل ئه‌مان، هه‌مزه ئونغور، حسێن ئایدن، ئیسماعیل گه‌نچ، محه‌مه‌د سه‌رحه‌د پۆلاتسۆی، محه‌مه‌د شه‌فیق ئهلچیچهك، مسته‌فا توركئوغڵو، ئۆزگور ئۆزچه‌لیك، ره‌حمه‌توڵا كاپڵان، ره‌مه‌زان ئاراس، رزوان ئۆراك، سینان توتماز، سوله‌یمان بهنزهر، تانه‌ر ساڵا، وه‌دات چه‌لیك و یوسف باشاران.
هه‌ندێك له زیندانیان به‌شدارییان له دانیشتنی دادگا كه له ٦ی حوزه‌یران له دووه‌مین دادگای سزای ئاڵیهی ئیسكه‌نده‌رون رێكخرابوو كردبوو، هه‌ندێكیشیان به سیستمی ده‌نگ و ره‌نگ به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كردبوو.
ئه‌مڕوڵا ئابای، محه‌مه‌د شه‌فه‌ق ئهلچیچهك، سوله‌یمان بهنزهر و ئیسماعیل گه‌نچ له زیندانی جیاجیا راگیراون، ئێواره‌ی ٥ی حوزه‌یران براونه‌ته زیندانی جۆری تی له ئیسكه‌نده‌رون.
ئاشكرابوو كه زیندانیان بۆ دانیشتنه‌كه براونه‌ته زیندان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه. زیندانیان به جلوبه‌رگه خوێناوییهكهیانهوه به‌شدارییان له دانیشتنی دادگادا كردووه.
داواكاری گشتیی داوای كه ٢٢ زیندانی به تاوانی "یاخیبوونی راگیراوان و زیندانیان" و "زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی گشتیی" به جیا جیا سزابدرێن.
داوای زیندانیان بۆ تۆماركردنی سكاڵا به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
دادوه‌ر بڕیاریدا كه پرۆتۆكۆلی دانیشتنه‌كه بۆ داواكاری گشتیی كۆماریی له ئیسكه‌نده‌رون ره‌وانه بكرێت و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٢٩ی حوزه‌یران هه‌ڵپه‌سارد.
هـ . ب