زیندانیانی سیاسی كه له زیندانی بونیانی قه‌یسه‌رییه‌وه به‌ره‌و زیندانی جۆری ئێفی ئاكچاداغی مه‌له‌تیه گواسترابوونه‌وه، له كاتی دوورخستنه‌وه‌دا هه‌ر له قه‌یسه‌ریه و هه‌م له مه‌له‌تیه‌ش ئه‌شكه‌نجه‌درابوون.
سه‌دات ئاڤجی یه‌ك له‌و ده زیندانیه سیاسیه‌ی كه دوورخراونه‌ته‌وه، له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی باسی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كردووه كه لێیان كراون.
ئاڤجی باسی له‌وه‌كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی تورك رایانگه‌یاند، 'له سه‌ر سنوری سوریا' سێ سه‌رباز كوژراون به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و رێكخراو ئه‌شكه‌نجه‌دانیان زیادی كردووه. ئاڤجی وتی، "هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و هۆڵانه‌ی ئێمه‌یان تێدابووین. پاسه‌وان و سه‌ربازه‌كان به ته‌واوی ئه‌شكه‌نجه‌یان كردین". زیندانیانی سیاسی داوایان له رای گشتی دیموكراتیك كرد كه سه‌رنج بده‌نه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
له زیندانی ژنانی قه‌یسه‌ریه‌شه‌وه راگه‌یه‌نرا، كه له گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوشارێكی قورسی پشكنین ده‌خرێته سه‌ر زیندانیان. زیندانیان ژن باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام بێت ئه‌وان وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هـ . ب