لەپێناو ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەت تورکەوە تیرۆرکراون چەندین کۆبوونەوە بەڕێوەچوو

ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان ئەم هەفتەیە لە پێناو ئیبراهیم کارتای، ئیبراهیم چەلیک و کوڕەکەی بە ناوی ئەدیب چەلیک، کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەکاتی دەستبەسەریدا کوژراون، کۆبوونەوەیان سازکرد.

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بەڕێوەبەرانەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لقی ئامەد لە هەفتەی ٨١٠یەمینی چالاکیەکەیاند لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە پارکی کۆشویۆل لە ژێرناوی "با بێسەروشوێنکراوان ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدرانیش دادگایی بکرێن' چالاکییەکیان ئەنجامدا. جیالە کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و بەڕێوەبەرانی ئیهەدە هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد سەرا بوجاک و دۆغان خاتونیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

سکرتێری ئیهەدەی ئامەد عومەر سامان ژیاننامە و بەسەرهاتی ئیبراهیم کاراتای خوێندەوە کە لە ١٥ی ئابی ١٩٩٥ لە گوند هورێی سەر بە ناوچەی هێنێی ئامەد لە کاتی دەستبەسەریدا بێسەروشوێنکراوە.

دوای راگەیەندراوەکە چالاکی دانیشتنی ئەنجامدرا.

لە ئێلیحیش بە هەمان ئامنج کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و بەڕێوەبەرانی ئیهەدە لقی ئێلیح لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە جادەی گوڵستان لە هەفتەی ٦٤٦ەمین چالاکییەکەیاندا کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا باس لە بەسەرداتی ئیبراهیم چەلیک و ئەدیب چەلیکی کوڕی کرا کە لە ئابی ١٩٩٤ لە گوندی زۆرئاڤای سەر بە قەزای ناوەندی ئێلیح دەستگیر و دواتر بێسەروشوێنکران.

هەربۆ هەمان مەبەست لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ هاوشێوەی هەموو رۆژانی شەممە لەپێناو ئاشکراکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنکراوان و قوربانیانی تاوانەکانی بکەر نادیار و بە سزاگەیاندنی تاوانباران چالاکی بەڕێوەچوو.

لە ئیزمیشی بەڕێوەبەرانی ئیهەدە لەو شارە لە بەردەم سومەربانکی کۆنی شارەکە خێمەیان هەڵدا و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنکراوان و بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەیان کرد.