لقی ئامەدی ئیهەدە: کاتی ئەوەیە هەنگاوی جددی بنرێت
ئەرجان یڵماز سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ئیهەدە) رایگەیاند؛ ئەو پرۆسەیەی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە دەبێت بە هەنگاوی جددیی پەرەی پێبدرێت.
ئەرجان یڵماز سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ئیهەدە) رایگەیاند؛ ئەو پرۆسەیەی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە دەبێت بە هەنگاوی جددیی پەرەی پێبدرێت.
لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) لە نووسینگەی کۆمەڵەکەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەسەر پڕۆسەی نوێ کە بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپو لە ٢٧ی شوباتەوە دەستیپێکردووە، ڕوونکردەوەی زیاتری خستە ڕوو.
ئەرجان یڵماز، بەرپرسی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی ١٢هەمی خۆیدا وەریگرت، هیوایەکی نوێی زیندوو کردووەتەوە.
یڵماز وتی: "بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی، گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەم قۆناغە نوێیە بەبێ ئەوەی بکەوێتە ناو هەمان هەڵەکانی پڕۆسەکانی پێشووترەو کە شکستیان هێنا، پێویستە بەرەوپێش بچێت.
یڵماز بەئاماژەدان بەوەی کە گەل چاوەڕوانیەکی جددی بۆ چارەسەری پرسی کورد هەیە، ڕایگەیاند؛ داواکارییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ جێگای مشتومڕ نین.
یڵماز وتی: "دۆخی شەڕ و ململانێکان کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوامە، پرسێکە کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێت، ئەمە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ئەوە نەتەوانەی لە تورکیا دەژین پرسێکی بنەڕەتیە."
یڵماز لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: "گۆڕینی زەمینەی ململانێیەکان کە زیانی بۆ هەمووان گەیاندووە، ئاشتییەکی هەمیشەیی پەیوەستە بەوەی لایەنەکان هەست بە بەرپرسیارێتی هاوبەش بکەن. لەم چوارچێوەیەدا گرنگە بەدوور بن لە هەنگاوی نەرێنی بەبێ ئەوەی کاتێکی زۆر بەفیڕۆ بدەین. بەرقەرار کردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی و دامەزراندنی دادپەروەری بە گۆڕان و گۆڕانکارییەوە دەکرێت، بۆیە دەبێت واز لە هەر جۆرە مامەڵەیەکی توندوتێژانە بهێنرێت، هەنگاوەکانی پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکی چەکداری، هەنگاوی زۆر گرنگن کە بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی هەڵگیراوە و لەنێو کۆمەڵگادا هیوایەکی خوڵقاندووە، بۆیە نابێت ئەم پێشهاتە گرنگانە بە هەندێ مامەڵەی جیاواز لەلایەن حکومەتەوە لەناوببرێن."
یڵماز بە بانگەوازی ئەوەی کە: "ئیتر کاتی چاوەڕوانی نییە، کاتی کرداری ڕوونە"، داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کرد لەم پرۆسەیەدا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری پرۆسەی ئاشتی بن.