لیژنەی راوێژكاری هەدەپە كۆدەبێتەوە
لیژنەی راوێژكاری هەدەپە بۆ راوێژ و گفتوگۆ لەسەر قۆناخەكە كۆدەبێتەوە.
لیژنەی راوێژكاری هەدەپە بۆ راوێژ و گفتوگۆ لەسەر قۆناخەكە كۆدەبێتەوە.
لیژنەی راوێژكاری پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە"، كە لە پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا دامەزرابوو و لە چل و سێ كەس پێكدێت، لەهۆتیل تەقسیمی ئەستەمبۆل کۆبووە. میدحاد سانجار و پەروین بۆڵدان هاوسەرۆكانی گشتی هەدەپە، بەشداری كۆبوونەوەكە بوون. لەگەل بنەماكانی كاروخەبات و بەڕێوەبردن، هاوكات لەسەر پەیوەندییە سیاسیەكانی ئەم قۆناخەش راوەستەیان لەسەركرا.
بۆڵدان لەسەرەتای كۆبوونەوەکەدا، بەكۆرتی قسەی کرد و سەرەنجی راكێشایە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن و وتی؛ دوو رێگا لەپێش گەلانی توركیادا هەیە. ئەم دوو رێگایە داهاتووی توركیا دەستنیشان دەكەن. ئێمە لەم ماوەیەدا هاوپەیمانی رەنج و ئازادیمان پێكهێنا. ئەم هاوپەمانییە لەو چوارچێوە دیاریكراوەیەدا سنوردار نابێت. ئێمە باسی رێككەوتنی گەورەتر و بەرفراوانتر دەكەین. بەراستی ئەمڕۆكە لە توركیادا پێویستی بە هەنگاوێکی بەم شێوەیە هەیە. ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین كە ژنان تێدا دەكۆژێن، لەتوركیایەكدا دەژین كە كەس هەست بە ئارامی و ئاسایش ناكات. ئێمە لەقۆناخێكدا كە قەیرانی ئابوری و كۆمەڵاتی لە ئاستێکی باڵادایە دەژین. بابەتێكی تری گرنگ، پرسی كوردە. دەزانین كە تا لە توركیا دیموكراسی نەچەسپێت، پرسی كورد چارەسەر نابێت. لەبەر ئەوەش دەبێت كورد و هێزە دیموكراتیكخوازەكان و سۆسیالیستەكان پێکەوە تێكۆشان بكەن.
هەوڵدانمان بۆ هاوپەیمانی جیاوازیش بەردەوام بكات
میدحاد سانجاریش لەكۆبوونەوەی راوێژی هەدەپەدا قسەی کرد و وتی؛ لێژنەی راوێژی هەدەپە لەسەر بنەمای هزر و بیری جیاواز دامەزراوە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، بە ئامانجی راوێژكاری و گفتوگۆ دامەزراوە. هەڵبژاردن لەرۆژەڤی هەركەسێكدایە. بمانەوێت و نەمانەوێت رۆژەڤ پەیوەستە بەهەڵبژاردنەوە. رێككەوتنیش لەسەر ئەم بنەمایە پێكهات. هەركەس دەزانێت كە پارتەکەمان، وەك پارتێکی كلیدە. ئامانجمان رێككەوتنی دیموكراتیكە. كۆنگرەش بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانە پێكبێن، دەستوری ئەوەی داوەتە ئێمە. بێگۆمان رێككەوتنی چەپ و سۆسیالیستەكان بۆنیاد بنرێت، بەڵام كاروخەباتی جیاوازیشمان بەرێوە بچن."
ف.ق