مەبنە لایەنگری دیلگرتن و گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ گوتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ تاوانێکی مرۆڤایەتیە. ڕێبەرێتیمان هێڵی سورە. پێویستە دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی ئەوروپا ئەرکی خۆیان پێک بهێنن".

چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە.

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کە پەرلەمانی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای لێیە، لەسەر بانگەوازی تەژەکە-ئە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و لافیتەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بە زمانی جیاواز بەرزکرایەوە.

چالاکوانان درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. ڕاگەیاندراوی تەژەکە-ئە خوێنرایەوە. تێیدا تیشکخرایە سەر تێکۆشانی گەلی کورد بەتایبەت تێکۆشانی ژنانی کورد دژی چەتەکانی داعش کە بە قوربانیدانی خۆیان شەرەفی مرۆڤایەتیان پاراست و ئەوروپای لە داعش ڕزگارکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەرچەن دەزانرێت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوانێکی مرۆڤایەتییە، کەچی دامەزراوەکانی ئەوروپا و بەتایبەت سی پی تی ئەمە ڕەچاو ناکەن. هەروەها ئاماژە کراوە بە سەردانی سی پی تی بۆ زیندانەکانی تورکیا بەڵام سەردانی ئیمراڵی نەکردووە، ئەمە ڕۆڵی ئەوروپای لە دیلگرتن و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندا.

کاتێک چالاکوانان گەیشتنە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا، چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا، لەوێ باڵۆنیان هەڵدا و پەیامیان دووپاتکردەوە، ژنانی کورد تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.

پاشان ڕێپێوانەکە تا گۆڕەپانی ئازادی کە 12 ساڵە بەردەوامە لە خاڵی یەکگرتنی دامەزراوەکانی ئەوروپا بەردەوام بوو، ئینجا گردبوونەوە ئەنجامدرا. هاووتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی جەدەکە-فە و ئەندامی تەژەکە-ئە سەلما سورەر قسەیان کرد. تێیدا تیشک خرایە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازکرا دامەزراوەکانی ئەوروپا لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا نەبنە لایەنگری  تاوانەکان دژی گەلی کورد. دەستنیشانکرا کە ئیرادەی چارەسەری پرسی کورد لە ئیمراڵییە و بێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد ئازاد نابێت.

گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.