هاووتەبێژی مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)، ئیدا ئیبراهیمئۆغلو، دەربارەی ئەو دەستبەسەرکردن و گرتن و سەپاندنی سیخوڕێتییەی بەم دواییانە زیادی کردووە، هەروەها گرتنی ئەندامەکەیان، مەزڵوم کایا لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە مێرسین، لە بارەگای ڕێکخستنی شاری ئیستەنبوڵ کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەست.
ئیدا، گرتنی مەزڵوم کایای وەک درێژەدان بە سیاسەتی فشارکردن نرخاند، ئاماژەی بەوە کرد، کایا پێش ڕفاندنی ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی بۆتەوە، هەڕەشەیان لێ کردووە ئەگەر سیخوڕێتی قبووڵ نەکات، ڕادەستی داعشی دەکەن.
گوتی: " ئێمە وەک دەسەڵات گەنجان ناڕفێنین و هەڕەشەیان لێ ناکەین. ئێمە وەک ئەو کەسانە نین کە لەسەرەوە ئەندامی پۆلیسن و لەژێرەوە پەیوەندیان لەگەڵ داعش هەیە. ئێمە دژی ئەو کارانە تێدەکۆشین و لە هەڵوێستێکی دژبەرداین. ئێمە بە ڕوونی دەڵێین، هاوڕێمان مەزڵوم یەک هەنگاو لە سیاسەتی دیموکراتیک پاشەکشەی نەکردووە، شکستی بە دەسەڵات هێناوە بۆیە دەستگیرکراوە. دەسەڵات جارێکی دیکە پیشانی دا چەندێک لە گەنجان دەترسێت".
لەکۆتاییدا دووپاتی کردەوە، دەسەڵات هەر ڕێگەیەک بگرێتەبەر، تێکۆشانی گەنجان بۆ ئازادی بەردەوام دەبێت و بەرامبەر ئەم هێرشانە دەوەستن.