مەکەگە و دەفەگە بڕیاری لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزیان شەرمەزار کرد
مەکەگە و دەفەگە پەیوەست بە سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران زیندانیکراوە، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
مەکەگە و دەفەگە پەیوەست بە سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران زیندانیکراوە، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە)، پەیوەست بە سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران زیندانیکراوە، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە بینای دەفەگە بە بەشداری ڕۆژنامەوانان خوێنرایەوە.
سەرۆکی مەکەگە، ڕۆزا دەقی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، تیشکخرایە سەر فشارەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر ڕۆژنامەوان لە باکووری کوردستان و تورکیا.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، پەخشان عەزیزی هەمیشە بۆ پاراستنی مافی ژنان بەرخۆدانی کردووە، گوترا: "لەبەرئەوەی سەری نەوی کرد، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە خرایە زیندان و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناڕەزایەتی ژنان بەرامبەر بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی خراوەتەڕوو، دەڵیت: "پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم نادادییە بهێنن".
دووپاتکراوەتەوە دەبێت هەموو داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤ ببێتە دەنگی پەخشان عەزیزی، دەڵێت: "بانگەواز لە هەموو ئازادیخوازان و چاپەمەنی دیموکراتیک و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی و ڕای گشتی دەکەین، دژی ئەم ناهەقی و ئەشکەنجەیەی دەوڵەتی ئێران لەسەر پەخشان عەزیزی، دەنگی خۆیان هەڵبڕن. لە کەسێتی پەخشان عەزیزیدا، هێرشێک دژی ناسنامە و ئازادی ژنان و جڤاک هەیە. ئێمە بانگەواز لە هەمووان دەکەین، دژی ئەم کارە دەنگی خۆیان هەڵبڕن".