کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیست مائۆئیست لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد و تەڤگەرە شۆڕشگێڕەکەی لە دژی سیاسەتی داگیرکاری و لکاندی فاشیستی تورکدا لە شەڕ و تێکۆشاندان.
کۆمیتەی ناوەندی مەکەپە ئاماژەی بە زیادبوونی پلانە داگیرکارییەکانی سوپای تورک دەکات و دەڵێت: "دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هاوکاری حکومەتی بەغداد و پەدەکە-بارزانییەکان لە پلانی هێرشی نوێدایە بۆسەر باشووری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوای کوردستان."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات کە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە دڵنیاییەوە پلانە داگیرکارییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەتاڵ دەکاتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکات و دەڵێت: "لە ئێستادا ئەوەی پێویستە بکرێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بکەین و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان وەرچەرخێنین بۆ سەنگەرێک لە دژی داگیرکاری و فاشیزم. بە هەموو جۆرێک لە دژی داگیرکارییەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بوەستینەوە کە لە کوردستاندا دەستیپێکردووە. خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژووی نەتەوەی کورد و گەریلا بکەین."