مۆسکۆ لە کورسک باری نائاسایی ڕاگەیاند
یەکینە سەربازییەکانی ئۆکرانیا چوونە نێو هەرێمی کورسکی ڕوسیا. بەم هۆیەوە پارێزگاری کورسک ڕایگەیاند بەرپرسان لەپێناو پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکان باری نائاسییان ڕاگەیاندووە.
یەکینە سەربازییەکانی ئۆکرانیا چوونە نێو هەرێمی کورسکی ڕوسیا. بەم هۆیەوە پارێزگاری کورسک ڕایگەیاند بەرپرسان لەپێناو پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکان باری نائاسییان ڕاگەیاندووە.
بە قسەی پارێزگاری کورسک ئەلێکسای سمیرنۆڤ، بەرپرسانی ڕوسیا بەمەبەستی پاراستنی وێستگەی ئەتۆمی لە هەرێمەکە لە بەرامبەر پێشڕەوی یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا پێشبینی دەکات بەهۆی تۆپبارانەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠ کەس لە هەرێمەکە بریندار بوون و برینی ١٩ کەسیان سەختە.
پاراستنی نیشتمانی ڕوسیا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی کورسک و چوار ڕیاکتۆرەکەی فراوانتر کردووە کە ٦٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیا دوورە.
هەروەها ڕاگەیاندراوە، پێشڕەویی هێزەکانی ئۆکرانیا لە نزیک سوجا کە یەکێکە لەو خاڵانەی گازی سرووشتی ڕوسیا دەگاتە ئۆکرانیا و ڕۆژئاوای ئەوروپا، بەردەوامە.