به‌هۆی تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له گوندی پهرخێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ده‌ركار له سنووری قه‌زای زاخۆ لانیكه‌م ٩ گه‌شتیار ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ گه‌شتیاری دیكه‌ش برینداربوون، زۆرینه‌ی كوژراو و برینداره‌كانیش ژن و منداڵن.
له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژییه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا باسی له‌وه‌كرد، "توركیا بێشهرمییهكهی زیاد كردووه، ئه‌وه‌ش به گومانی ئه‌وه‌ی عێراق جگه له شه‌رمه‌زاركردنی گاڵته‌جاڕانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه توانای هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی تری نییه".
سه‌در پێشنیازی كردووه، وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی چه‌ند رێكارێك به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك بگیرێنه‌به‌ر، له‌وانه "دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا"، "داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه وشكانییه‌كان له نێوان عێراق و توركیا"، " تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له زووترین كاتدا"، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته".
ئاماژه‌دان به رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ده‌وڵه‌تی تورك له زاری سه‌دره‌وه له كاتێكدایه به‌رده‌وام به‌رپرسانی به‌غدا نكۆڵی له بوونی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن، كه دژی به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا به‌ركاره و ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی و دست‌درێژی واڵا كردووه و زیان به گه‌لانی عێراق دهكهیهنێت.
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی زاخۆ كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له نه‌جه‌ف ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی چوونه سه‌ر نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزای توركیا و دوای داگرتنی ئاڵای ده‌وڵه‌تی تورك نوسینگه‌كه‌یان داخست.
هـ . ب